رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور: لەمساڵدا 67 رۆژنامەنوس كوژراون

15 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور بڵاویكردەوە، توندوتیژی و هێرشەكان بۆ سەر رۆژنامەنوسان لەلایەن دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەكانەوە لە سەرانسەری جیهاندا زیادیانكردوە، لەتەواوی جیهانیشدا لەماوەی ئەمساڵدا 67 رۆژنامەنوس كوژراون.
رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور ئاماژەشیكردوە، لەمساڵدا 503 رۆژنامەنوس لە 47 وڵاتی جیهاندا زیندانیكراون و 135 رۆژنامەنوسیش بۆ ماوەی 30 ساڵە بێسەروشوێنن، هاوكات 20 رۆژنامەنوسی دیكەش رفێنراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group