مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەگەڵ محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عیراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكانی عیراق بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێیان تاوتوێكردوە.
راشیگەیاندوە، لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لەعیراق جەختیان لە برەودان بەپەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوەتەوە بە تایبەتی لە بوارەكانی ئابوری و بازرگانی و فەرهەنگیدا.