نەوا-
بڕیارە رۆژی سێشەممە 16/12 هەردوو شاندی دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەشاری هەولێر كۆببنەوەو تاوتوێی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و هەڵوێستی كورد لە بەغدا بكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی روداو بڵاویكردونەتەوە، شاندەكەی یەكێتی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و شاندی پارتی بەسەرۆكایەتی هۆشیار زێباری دەبێت، لەوبارەیەشەوە بەرپرسێكی پارتی رایگەیاندوە كە پارتی و یەكێتی رێككەوتون بۆئەوەی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پشكی كورد لە حكومەتی نوێی بەغدا گفتوگۆ بكەن.