پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ناو پرۆژە نیشتەجێبوەكان رێكدەخرێتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، نەوزاد غەفور سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامێتی سلێمانی لەگەڵ ئەنجومەنی كۆمەڵگەی نیشتەجێیەكانی سلێمانی و كۆمپانیای رێكخستنەوەو چاودێری ئەسانسۆرەكانی پرۆژەكان كۆبونەتەوەو باسیان لە رێكخستنەوەو چاودێری و چاككردنەوەی ئەسانسۆرەكانی ناو كۆمەڵگە نیشتەجێیەكانی شاری سلێمانی كردوە.
هەروەها راشگەیەنراوە كە سەرۆكی ژوری بازرگانی رایگەیاندوە: دەیانەوێت رێكخستنەوەیەكی گونجاو بكرێت بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لەناو پرۆژە نیشتەجێبوەكاندا بۆ زیاتر پاراستنی سەلامەتی گیانی هاونیشتمانیمان، ئامانجی سەرەكی كۆبونەوەكەش بەرزكردنەوەی ئاستی سەلامەتی و پارێزگاریكردنە لە ژیانی دانیشتوان لە رێگەی چاكسازی و چاودێری رێكوپێكی ئامێری هەڵگرتنی ئەسانسۆرەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group