تۆمەتبارێك لەسەر شكاندنی كێلی گۆڕەكانی شەقڵاوە دەستگیر كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێم رایگەیاندوە، بۆ بەدواداچونی شكاندنی كێلی چەند گۆڕێكی مەسحیی، شاندێكی باڵای دەستەكەیان بەسەرۆكایەتی مونا یاقۆ سەردانی شەقڵاوەیان كردوەو چاویانكەوتوە بە بەڕێوەبەری ئاسایش، پاشان سەردانی ئەو گۆڕستانەیان كردوە كە روداوەكەی تیادا رویداوە. 
ئاماژەشیكردوە، گۆڕستانەكە نوێیەو 33 گۆڕی تێدایە، خاچەكان و ئەو پارچانەی كە ناوی كۆچكردوەكانیان لەسەر نوسراوە شكێنراون، تۆمەتبارێك دەستگیر كراوە ئێستا لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایە بۆیە نازانرێت پاڵنەری ئەو كردەوەیەی چی بوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ راشیگەیاندوە،  ئێستا گۆڕستانەكە لەلایەن لایەنە فەرمییەكانەوە نوێ دەكرێتەوەو چاكسازی تێدا دەكرێت و دەخرێتە ژێر كامێرای چاودێرییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group