مونا قەهوەچی: توركمان و مەسیحی بەشداری حكوومەت دەبن

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
مونا قەهوەچی جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین، بەڵام توركمان و كریستییانەكان وەكوو دوو پێكهاتەی نەتەوە و ئایینی هەرێم، ئامادەین بەشداریی لە كابینەی نوێی حكوومەتی كوردستان بكەین.
لە بارەی ئەگەری بەخشینی پۆستی سكرتێری پەرلەمان بە كریستیانەكان لەبری توركمان، مونا قەهوەچی جەختی كردەوە كە ئەوان دەیانەوێت لە خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان پێكهاتەی مەسیحییەكان ڕۆڵێكی كارایان هەبێت.
ڕاشیگەیاند، پێویستە بەرژەوەندی گشتیی بخرێتە پێش بەرژەوەندیی حزبی و ئەو لایەنانەی ئامادەن لە كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێم بەشدار بن، دانووستان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن و بۆ یەك بنەما و یەك حكوومەت و یەك پەرلەمان و یەك هێزی پێشمەرگە كار بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group