بانكی ناوەندی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق
نەوا-
دوای ئەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان نزیكبووەوە لە 150 هەزار دینار، بانكی ناوەندی رایگەیاند، هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخی فەرمی دۆلاردا نەكراوە بەهای هە دۆلارێك بە 1320 دینار جێگیرە.
بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكاری بەرزبوونەوەكە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری فەرمی گومرگیی پێشوەختە دەگەڕێتەوە، كە ئەم بڕیارە وایكردووە بازرگانان بۆ خۆدزینەوە لە ڕێكارەكان، ڕوو لە بازاڕی ڕەش بكەن، ئەمەش خواستی لەسەر دۆلاری كاش زیاد كردووە و نرخەكەی بەرزكردووەتەوە.
بانكی ناوەندی عێراق جەختی كردووەتەوە كە بەردەوام دەبێت لە چاودێریكردنی بازاڕ و هەر ڕێكارێك پێویست بێت دەیگرێتەبەر بۆ پاراستنی بەهای دینار و سەقامگیریی بازاڕ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group