نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەڵێت: چاوەڕوان دەكرێت پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاو قۆناغ بە قۆناغ بگاتەوە هاووڵاتیان.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ بۆڕی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفرازی سێ، لە جۆری GRP شكا، دەستبەجێ تیمەكانیان گەشیتە شوێنی شكانەكە.
ئاشكراشیكرد، لەدرەنگانی شەو بۆڕیەكە چاككرایەوە لەئێستادا ئاو بەئاراستەی كۆگاكان رەوانە دەكرێت.
بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوان دەكرێت پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ قۆناغ بە قۆناغ ئاو بگاتەوە ئەو هاووڵاتییانەی كە بەهۆی شكانی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ بێ ئاو بوون.