وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك: روداوەكان كەمیانكردوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، بە بەراورد بە دوو ساڵی رابردو، ئاماری روداوەكان كەمیانكردوە،  ساڵی رابردودا ئەو هاوڵاتیانەی بە روداوە جۆراوجۆرەكان گیانیانلەدەستداوە ژمارەیان 16 كەسن كە 10 كەسیان بە سوتان و 6 كەسی تریشیان بەهۆی خنكان لەناو ئاو و بەنداوەكاندا گیانیان لەدەستداوەە تیمەكانیان دەریانهێناونەتەوە.
وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك راشیگەیاند، 8 كەس بە روداوی سوتان بریندابون و 14 كەسیش كە بەهۆی مەلەكردنەوە ژیانیان روبەڕوی مەترسی بوەتەوە رزگار كراون لەگەڵ ئەوانەی كە لە روداوەكانی هاتوچۆدا برینداربون سەرجەمیان لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانیەوە رەوانەی نەخۆشخانەكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group