نەوا-
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، دوای سێ مانگ لە كاركردن بەشێوەیەكی ئەندازەیی لە چوارڕێیانی هەولێر-كۆیە-هەنارە لە دەربەندی گۆمەسپان دروستكراو قۆناغی قیرتاوكردنیشی كۆتاییهات و بەمنزیكانە دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتیانی كوردستان بە تایبەت هەولێر و كۆیە.
سەبارەت بە پڕۆژەكە باسیلەوەكردوە، ئەو شوێنە كە پێشتر بە دەربەندی گۆمەسپان ناسرا بو، یەكێك بو لەجەنجاڵترین رێگەكان و یەك سایدەكانی كۆیە-هەولێرو شەقڵاوەو گۆمەسپان لەوێوە جیا دەبونەوە، بە تەواوبونی ئەو چوارڕێیانە نوێیە سەلامەتی بۆ هاتوچۆی شۆفێران دابین دەبێت و بەمنزیكانە بە فەرمی دەكرێتەوە.
پارێزگای هەولێر ئاماژەشیكردوە، پڕۆژەكەش پێكدێت لە بەرزەپرد، تونێل و دوساید لە ئاڕاستە جیاوازەكانەوەو سودێكی زۆری دەبێت بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و گەشتیاران و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی سەر رێگاكە.