ئاوارەو بریندارانی هەردو گەڕەكە كوردییەكەی حەلەب گەیشتنە كامپێكی تەبقا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێكخراوی مانگی سوری كورد كە هاوكاریی پزیشكی پێشكەش بە دانیشتوان و بریندارانی گەڕەكی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە دەكات رایگەیاندوە، 49 خێزانی ئاوارە لە هەردو گەڕەكەكە گەیشتونەتە كامپی تەكۆشین لە تەبقاو پێشبینی دەكرێت بەشێكی دیكەی ئاوارەكان لە چەند رۆژی داهاتودا بگەنە كامپەكە.
مانگی سوری كوردی ئاماژەی بەوەشكردوە، 118 بریندار كە زۆربەیان خەڵكی مەدەنین گەیشتونەتە ناو كامپەكەو پێویستیان بە چاودێریی پزیشكی بەپەلەو بەردەوام هەیە.
رێكخراوەكە ئاشكراشیكردوە، لەكۆتایی ساڵی 2024ـەوە لە دوای روخانی ئەسەدەوە 175 خێزانی ئاوارەی خەڵكی شەهبا لە كامپەكەدا ماونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group