وەزیری پەروەردە كارپێكردنی پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی قوتابخانەكەمی راگەیاند

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا قۆناغی سێیەمی كارپێكردنی پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی (قوتابخانەكەم)ی راگەیاند.
وەزیری پەروەردە وتی، لەگەڵ بەردەوامی سیستمی ئەلیكترۆنی بۆ كەرتی پەروەردە، كاریانكردوە بۆ ئەوەی قوتابخانەكانیش بەهەمانشێوە بە ئەلكترۆنی بكرێن بەتایبەتی لە پۆلی دیجیتاڵیدا، ئێستا 40 قوتابخانە لەخوێندنی حكومی كراونەتە دیجیتاڵی و ئەمساڵیش تا كۆتایی هەزار قوتابخانە دەكرێنە دیجیتاڵی. 
باسیشیلەوەكرد، كۆمەڵێك هەنگاوی دیكە نراوە بۆ قوتابخانەكان وەك سیستمی وزەی خۆر بۆ كارەباو بەیەكەوە بەستنەوەی نزیكەی دوو ملیۆن قوتابی لەچوارچێوەی هەڵسەنگاندن جگە لە دەستەبەركردنی زیرەكی دەستكرد بۆ قوتابیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group