نەوا-
سامان عارەب بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر رایگەیاندوە، بۆ هەر پڕۆژەیەكی نیشتەجێبون هەژمارێكی بانكی تایبەت كراوەتەوە، هیچ وەبەرهێنەرێك مافی ئەوەی نییە لە شوێن و پێگەی پڕۆژەكەدا پارەی قستی هاووڵاتیان بە دەست وەربگرێت.
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر بۆ كوردستان 24 رونیشیكردوەتەوە، ئەم ڕێكارە بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتیانەو لە تەواوی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوندا وەبەرهێنەر ناتوانێت تاكلایەنە دەست بۆ پارەكە بەرێت، پارەكە دەبێت لە ڕێگەی بانكەوە بچێتە سەر هەژماری وەبەرهێنەرو تەنیا بە ئاگاداریی ئەوان خەرج دەكرێت.
سەبارەت بە شێوازی خەرجكردنی پارەكە بۆ كۆمپانیاكان سامان عارەب ئاشكرایكردوە: هەر كات وەبەرهێنەر رێژەیەك لە كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بكات، بە هەمان رێژە پارەی بۆ خەرج دەكەن.