نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەكانی گەرما بەرزترین پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەك بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دۆێنێ.
باسی لەوەشكردووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت بەگشتی، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بەرانبەر پلەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆك 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی