نەوا-
بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەزڵوم عەبدی فەرماندی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.
راشگەیەنراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكان و دۆخی سوریاو رۆژئاوای كوردستان ئاڵوگۆڕ كردوە.
جێی ئاماژەیە پێشتریش راگەیەنرابو كە مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا دوپاتكرد بوەوە كە ئەوان لەگەڵ ئاشتیدان و پێویستە ماف و شكۆی گەلی كورد پارێزراو بێت.