نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموكراتی هەرێمی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا بڵاویكردەوە، لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست درێژكراوەتەوە، بەڵام حكومەتی دیمەشق بانگەشەی ئەوەی كردوە ئەم هەنگاوە بە بیانوی گواستنەوەی ئەندامانی داعشە، ئەم بانگەشانەی حكومەت بەشێوەیەكی رون ئەوە نیشاندەدات كە بژاردەی سەربازی و هێرشی زیاتر بۆ سەر هەرێمەكە هێشتا لەسەر مێزەو هەڕەشەكان لە دژی گەل و هەرێمەكە بەردەوامن.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی هۆشداریداوەو رایگەیاندوە، پێویستە هێزەكانیان ئامادەبن و رێوشوێنی ئەمنی پێویست بگرنەبەر بەوپێیەی هێشتا مەترسی لەسەر گەل و هەرێمەكانیان هەیە.