نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان بڵاویكردەوە، لە (كەمپینی هەولێر) بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری و یارمەتیدانی رۆژئاوای كوردستان، 16 بارهەڵگر لەو هاوكاری و پێداویستییە جۆراوجۆرانەی كۆكرابونەوە بەمەبەستی یارمەتیدان رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كران.
لەوبارەیەشەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سوپاسی هەمو ئەوانە دەكەن كە لە ڕێگەی ئەم كەمپینەوە زۆرترین هاوكاری و كۆمەكیان بۆ هاوڵاتیانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان كۆكردۆتەوە كە بەهۆی هێرشەكانی سوپای سوریاوە بۆ سەر ناوچەكانیان ئاوارەو دەربەدەر بون و رویان لە ناوچە ئارامەكانی رۆژئاوای كوردستان كردوە.