لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر سەوزە و میوەدا گرت‌

5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر سەوزە و میوەدا دەگرن و لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لە‌ناوی دەبەن.
هیوا ساڵح، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەكانی لیژنەی عەلوە و پشكنین بۆ ئەو سەوزە و میوانەی لەلایەن فرۆشیارانەوە دەخرێنە بازاڕەوە، بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن لیژنەكە دەستی بەسەر زیاتر لە سێ تۆن سەوزە و میوەی خراپبودا گرتوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی هەڵهێنانی كەڕوەوە لیژنەكە لە عەلوەی سلێمانی دەستی بەسەر زیاتر لە یەك تۆن خورما و ترێ و چەند بەرهەمێكی دیكە گرتوە كە سەرجەمیان شیاوی خواردن نەبون.
هەروەها، لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕی (242) كیلۆگرام فاسۆلیای تەڕ و (120) كیلۆگرام لیمۆی خراپبودا گرتوە كە خاوەنەكانیان بەنیازبون لە بازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە.
هیوا ساڵح، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەرجەم سەوزە و میوەكان لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناوبراون و خاوەنەكانیشان روبەڕوی رێكاری یاسایی كراونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group