نەوا-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
شاندەكە بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان ، ئەندامێتیی هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر و موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی ئەساس ـە.
شاندەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لایەن شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، پشتیوان سادق و نەوزاد هادی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لێ كرا.
هەروەها، بڕیارە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی،شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان سەردانی شاری سلێمانیش بكات.