مانگی رابردو 22 تۆن كاڵای ماوەبەسەرچو لەهەولێر دەستیبەسەردا گیراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر لەزاری هۆگر عەلی بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بڵاویكردوەتەوە، تیمەكانیان بەشێوەیەكی مەیدانی و بەردەوام لەنێو بازاڕەكاندان، دوای كردنەوەی دەرگای هاوردەكردن لەلایەن حكومەتی عیراقەوە هەر بازرگانێك هەوڵی قوستنەوەی بازاڕ بدات یان بە نایاسایی نرخەكان بەرزبكاتەوە روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.
راشیگەیاندوە، مانگی رابردو بەهۆی سەرپێچییەوە 82 سزا تۆمار كراوەو 8 شوێنیش بەهۆی پابەند نەبونەوە داخراون، هەروەها بڕی زیاتر لە 25 ملیۆن دینار سزای دارایی وەرگیراوە، هەروەها دەستبەسەر 22 تۆن كەلوپەلی ماوەبەسەرچودا گیراوەو رێگری لە فرۆشتنیان كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group