نەوا-
هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، بەهۆی دابارینی بارانی پێویست و پاڵپشتیەكانی حكومەتەوە، چاوەڕواندەكرێت وەرزی دروێنەی ئەمساڵ بەرهەمێكی زۆرو بە جۆرایەتییەكی بەرز بخاتە بازاڕەوە.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەشیكردوە، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان نزیكەی سێ ملیۆن دۆنم زەوی بۆ چاندنی گەنم تەرخان دەكرێت، دابارینی بارانی پێشوەختەو گونجاو لەم وەرزەدا هاندەرێكی سەرەكی بوە بۆ جوتیاران تاوەكو بە ئومێدو گەشبینییەوە روبەرێكی فراوانتر لە زەوییەكانیان بە گەنم بچێنن.