ئاسایشی هەولێر زیاتر لە 120 كیلۆ مادەو حەبی هۆشبەر لەناوەدەبات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە، لیژنەی لەناوبردنی مادە هۆشبەرەكان بڕی 120 كیلۆ و 464 گرام لە مادەی هۆشبەرو حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر دەسوتێنێت و لەناویان دەبات. 
راشیگەیاندوە، لەماوەی رابردودا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشەوە زیاتر لە 2 هەزار دۆسیەی ساڵانی 2023 تا 2025ی رەوانەی دادگا تایبەتمەندەكانی كەتن و تاوان كردوە ئەو دۆسیانەش یەكلاییكراونەتەوەو پلەی بنبڕیان وەرگرتوە. 
ئاسایشی هەولێر ئاشكراشیكردوە، لەساڵی 2023ـەوە تائەمڕۆ توانراوە بڕی یەك هەزارو 747 كیلۆو 500 گرام مادەی هۆشبەرو حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر بسوتێنرێت و لەناوببرێت ئەمە جگە لە هەزاران شیت حەب و دەرزی و شروبی هۆشبەرو ماوە بەسەرچو. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group