نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بڵاویكردوەتەوە، سەنتەری راوێژكاری كۆچ MRC لە بەڕێوبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێر EJCC، بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەڵاحەدین، هەڵسان هەڵمەتی هۆشیاركردنەوە لەبارەی مەترسییەكانی كۆچی نایاسایی لە پارێزگای هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش سیمینارێكیان لەبارەی مەترسییەكانی كۆچی نایاسایی بۆ قوتابیانی بەشی زمان لە زانكۆی سەڵاحەدین پێشكەشكردوە.
ئاماژەشكراوە، لەو سیمینارەدا مەترسییەكانی گرتنەبەری رێگای كۆچی نایاسایی خراوەتەڕو رێنماییانكردوە كە بژاردە یاساییەكان هەڵبژێرن بۆ كۆچكردن.