نەوا-
ئاژانسەكانی هەواڵ لەزاری سەرچاوەكانیانەوە بڵاویانكردۆتەوە، هێزەكانی حكومەتی سوریا گەیشتونەتە شاری حەسەكەو لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر كە لەوێ جێگیر كراون پێشوازییان لێكراوە، ئەمەش دوای ئەوەی كە قەدەغەی هاتوچۆ لە حەسەكە راگەیەنراو ئامادەكارییەكان بۆ تێكەڵكردنەوەی ئەو دو هێزە دەستیپێكردوە.
جێی ئاماژەیە، پێشتر حكومەتی كاتی سوریاو هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) گەیشتنە رێككەوتنێكی هەمەلایەن و ئەمریكاو وڵاتانی ناوچەكە پێشوازیان لەو رێككەوتنە كرد كە تێكەڵكردنەوەی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەكانی خۆبەڕێوەبەریی لە رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ حكومەتی كاتی سوریای لێكەوتوەتەوە، رێككەوتنەكەش لەدوای چەند هەفتەیەكە لە پێكادانی نێوان هەردولا دێت.