كەشناسی: باران و تەرزە دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری چالاك بوونی هەورە تریشقە هەیە لە زۆربەی ناوچەكان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، كەشی ئەمڕۆی سێشەممە، ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بە گشتی خێرایی با لە زۆربەی كاتەكان چالاك دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ لە ئەنجامی دروست بوونی سەنتەرێكی نزمە پاڵە پەستۆ لەسەر عێراق و كاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور شەپۆلێكی باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچەكەمان دەبارێت، هەروەها بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما ئەگەرێكی كەم هەیە بۆ بەفر بارین تەنها لەسەر لووتكەی شاخە بەرزە سنووریەكان نەبێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، ڕێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت (بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر- خەبات -گوێر- مێرگەسوور بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆك وەك ئاكرێ بجیل) پاشان كاریگەری ئەم شەپۆڵە زیاد دەكات بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بارانی ئەم دەڤەرەش هەندێ كات بە شێوەی بارانی ماناوەند دەبێت لە زۆربەی كاتەكان، سەبارەت بە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە كاتەكانی نیوەڕۆ شەپۆلێكی هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ كات چەند لێزمە بارانێكی كورت خایەنی دەبێت، كاریگەری ئەم ناجێگریە تا كاتەكانی شەو بەردەوامی دەبێت.
هەروەك ، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئەگەری چالاك بوونی هەورە تریشقە هەیە لە زۆربەی ناوچەكان لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین لەگەڵ تێكەڵ بوونی بارستە هەوایەكی تۆزوخۆڵ كە لەگەڵ كەشی ناوچەكەمان تێكەڵ دەبێت بەشێوەی باران بارین لە هەندێ ناوچەی دیاریكراو دەبارێت.
سەبارەت بە كەشی سبەی چوارشەممەكەشناسی رایگەیاند، ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان نیمچە هەور دەبێت جگە لە ناوچە شاخاوییەكان هەندێ كات هەوری تەواو دەبێت ئەگەری نمە بارانێكی كەم دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە ناوچەی جیا جیا، پلەكانی گەرما بە یەك بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.
پلەی گەرمای پشبینیكراوی ناوچەكانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە:
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
دهۆك: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 15 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group