نەوا-
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی حزبەكەی راگەیاندوە: بەوەرگرتنی پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان پارتی شایستەی خۆی لەعیراق وەرگرتوە، بۆیە پێویستە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی بێت كە شایستەی خۆیەتی.
راشیگەیاندوە: ئەگەر یەكێتی نەبوایە لەجاری دوەمیشدا پارتی نەیدەتوانی پۆستی جێگری دوەمی پەرلەمانی عیراق وەربگرێت، بەڵام یەكێتی یەكڕیزی نێو ماڵی كوردی لە بەغداد لەپۆست بەگرنگترزانی و ئەندامانی فراكسیۆنەكەی بۆ سەرخستنی كاندیدەكەی پارتی دەنگیان بە فەرهاد ئەتروشیدا، بۆیە یەكێتی وەك چۆن لەبەغداد یەكڕیزی ماڵی كوردی لا گرنگ بو لەهەرێمیش بۆ پێكهێنانی حكومەت تەنها داوای یەكڕیزی و هاوسەنگی كردوە.