كەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە شەودا دەبێتە لێزمەباران، پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەكان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنووریەكان بەفر بارینێكی كەم دەبێت. لە شەودا كاریگەری باران زیاتر دەبێت كە لە هەندێ كات و شوێن بە شێوەی لێزمە باران دەبێت.
باسی لەوەشكردووە: سبەینێ یەكشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە كاتەكانی بەیانیدا، پاشان كاریگەریەكەی لاوازتر دەبێت بە نمە بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت بە درێژایی رۆژ بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم.
دەشڵێت: پلەكانی گەرما بە دوو بۆ چوار پلە بەرز دەبنەوە، بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group