بایك: هێرشەكانی سەر رۆژئاوا پاكتاوكردنی ئیرادەی كورد بو

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی (كەجەكە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات رایگەیاندوە، هێرشەكانی سەر رۆژئاواو باكورو رۆژهەڵاتی سوریا تەنها هێرشی سەربازی نین، بەڵكو بەشێكە لەمەیلێكی فرەلایەن كە ئامانج لێی پاكتاوكردنی كۆمەڵگەی دیموكراتی و ئیرادەی كوردە.
هاوسەرۆكی كەجەكە راشیگەیاندوە، پرسی كورد بەهیچ پرسێكی تری هاوشێوە لەجیهان بەراورد ناكرێت، چارەسەرنەكردنی پرسی كورد بەهۆی كەم یان زۆری داخوازییەكانییەوە نییە، بەڵكو دەرەنجامی ئەو سیاسەتانەیە كە لەسەر بنەمای تێڕوانینی دەوڵەت و نەتەوەن كە ئامانج لێیان لەناوبردنی كوردە.
وتوشیەتی، هێرشەكانی سەر رۆژئاوا هەم رەهەندی نێونەتەوەیی هەیەو هەم رەهەندی هەرێمیی، ئەگەر كورد ئەو تێكۆشانەی تائێستا بەڕێوەی دەبات بەبێ وەستان بەردەوام بێت و هێزە سیاسییەكانی كورد دەست لەسیاسەتی ئاستەنگكردنی یەكتر یان سەروەریی خۆیان بەسەر ئەوی دیكەدا هەڵگرن ئەوا كورد لە هەر وڵاتێك بێت دەبێتە خاوەن ژیانێكی ئازادو دیموكراتی. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group