وەزیری دەرەوەی ئیران: بە ئەمریكام وتووە هیچ بژاردەیەك نییە جگە لە دانوستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئیران رایگەیاند، بە رونی بە تیمی ئەمریكیم وتووە هیچ بژاردەیەك نییە جگە لە دانوستان .
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە كۆنگرەی نیشتمانی سیاسەتی دەرەوەی رایگەیاند، داواكاری ئەوان  سادەیە و بریتییە لە  رێزگرتن لە مافەكانی گەلی ئێران و  جێبەجێكردنیان، جەختیشیكردەوە نایانەوێت كەس دان بە مافەكانیاندا بنێت چونكە مافەكانیان هەن و رەسمین.
رونیشیكردەوە، لە روی سەربازییەوە ئامادەن بە شەڕ، بەڵام ئێمە رێگەی دیپلۆماسیان هەڵبژادوە، ئەگەر بەرانبەریش هەمان رێگە هەڵبژێرێت.
وەزیری دەرەوەی ئیران دوپاتیكردەوە، یەكەم پرەنسیپی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بریتییە لە پاراستنی كەرامەت و مافی گەلی ئێران و سازش لەسەر مافەكانیان ناكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group