هاتوچۆی هەولێر: رەنگی گڵۆپی هێمای تاكسی دەبێت زەرد بێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، وەك ئەوەی چاودێرییان كردوە بەشێك لە شۆفێرانی تاكسی هێمای روناكییان لەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان دانەناوە یان لە شوێنی جیاواز جێگیریان كردوە، بۆ یەكخستنەوەی هێمای روناكی تاكسی لەمەودوا دەبێت لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی دەرگای شوفێرو دەرگای دوای شوفێر دابنرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت هێماكە گڵۆپی روناككەرەوەی تێدابێت  بۆئەوەی بەشەو ببینرێت، رەنگی گڵۆپەكە دەبێت زەرد بێت و نابێت هیچ رەنگێكی تر بەكاربهێنرێت، هەروەها بە هیچ جۆرێكیش نابێت هێمای تاكسی لەسەر جامی دواوە یان جامی پێشەوە یان لەسەر سندوق دابنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group