بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان: ئاستی گلدانەوەی ئاو بەڕێژەی 200٪ زیادیكردوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە: بەراورد بەساڵی رابردو ئاستی گلدانەوەی ئاو لە هەندێك ناوچەدا بەڕێژەی 200٪ زیادیكردوە، رێژەی دابارین لەناوچە جیاجیاكاندا گەشەی نێوان 100٪ بۆ 200٪ی تۆماركردوە كە ئەمە یەكێكە لە ئامارە دەگمەنەكانی ساڵانی رابردو.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان راشیگەیاندوە، بەهۆی چڕی بارانبارینەوە ژمارەیەك بەنداوی گرنگ گەیشتونەتە دوا قۆناغی كۆگاكردن و سەرڕێژیان كردوە پێشبینیش دەكەن لەگەڵ بەردەوامی دابارین بەنداوەكانی دیكەی هەرێمیش بگەنە بەرزترین ئاستی گلدانەوەی خۆیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group