قایمقامیەتی دوكان: رێگای شاخی قەرەسرد بەكارمەهێنن

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
قایمقامیەتی قەزای دوكان ئاگادارییەكی بەپەلە ئاراستەی شۆفێران دەكات و رایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، لە ئەمڕۆوە رێگای "شاخی قەرەسرد" بۆ هاتوچۆ بەكارنەهێنن.
باسی لەوەشكرد، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە تیمەكانی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەی راپەڕین دەستیان كردووە بە كاركردن بۆ لابردنی ئەو بەشەی شاخەكە كە پێشتر داڕماوە و بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی رێبواران و شۆفێرانی ئەو سنوورە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، تیمەكان خەریكی پاككردنەوە و لابردنی ئاستەنگەكانن لەسەر رێگاكە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەین تا كاتی تەواوبوونی كارەكان و كردنەوەی رێگاكە، رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.
قایمقامیەتی دوكان جەختیشی كردووەتەوە، كاتێك رێگاكە بە تەواوی پاككرایەوە و مەترسییەكانی سەر ژیانی هاووڵاتییان نەما، جارێكی دیكە لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا شۆفێران لە كردنەوەی رێگاكە ئاگادار دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group