نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی كرایەوە كە تێدا هەمو جۆرە نەشتەرگەرییەك بۆ توشبوانی شێرپەنجە بێبەرامبەر ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری یاد نەقشبەندی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا نەخۆشخانەكەیان كردوە.
راشگەیەنراوە، بڕیارە لەمەودوا لەسەر راسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رۆژانەو بە بەردەوامی هەمو جۆرەكانی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی بۆ توشبوانی شێرپەنجە بەبێ بەرامبەر ئەنجام بدرێت بەتایبەت نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمك.