نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بەفەرمی بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە دەوامی ناوەندەكانی خوێندن لەمانگی رەمەزاندا دەركردو تێیدا كاتی وانەكانی كەمكردەوە.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاردراوە بە كەمكردنەوەی كاتی وانەكان لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و كاتی هەر وانەیەك كەمكراوەتەوە بۆ 35 خولەك.
هەروەها بڕیارەكە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی لە كەركوك كراوە بۆئەوەی لەگەڵ دەستپێكی مانگی رەمەزاندا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.