نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوەو دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێكردوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردوەتەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هاكان فیدان و نێچیرڤان بارزانی چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێكردوەو باسیان لە دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە كردوە.
جێی ئاماژەیە رۆژی یەكشەممە 15/2 لە چوارچێوەی كۆنفرانسی میونشن، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبونەوەو بەگوێرەی راگەیەنراوێكیش لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پرسی سوریاو مافی كوردو پێكهاتەكانیان كردوە.