نەوا-
میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە، لە كۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەكەیان لەشاری كەركوك، دانا ئەحمەد مەجید وەك رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردراوە.
لەدوای هەڵبژاردنیشی وەك رێكخەری گشتی دانا ئەحمەد مەجید رایگەیاند، كۆنفرانسەكە بەسەركەوتویی بەڕێوەچوە، لەئێستاو داهاتودا گۆڕان یەك ئاڕاستەیەو ئەو گۆڕانەیە كە بەرنامەكانی كۆچكردو نەوشیروان مستەفای تیادا جێبەجێ دەكرێت و بەردەوامیش دەبن لەجێبەجێكردنی بەرنامەكەی و پەرەپێدانی.
وتیشی: هیچ گرژیەك دروستنەبوە كارەكان هەموی بە زۆرینەو كەمینە بەڕێوەچوە، هەندێك كە كەمینە بون چونە دەرەوەی هۆڵی كۆنفرانس، لە هەمانكاتدا ئەم كۆنفرانسە مێژویی دەبێت، چونكە یەكەم حزبن كە لە ناوچە دابڕاوەكان و لەشاری كەركوك كۆنفرانسیان بەستوە.