دۆناڵد ترەمپ: دەست بەسەر حكومەتی ئێراندا دەگرن و دواتر دەیدەنەوە دەست خەڵكی ئێران

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا  لە وتارێكدا  ئەمرۆ ڕایگەیاند، سوپای ئەمریكا پێش ماوەیەكی كەم ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی لە ئێران دەستپێكردوە و سوپا ئۆپەراسیۆنێكی گەورە و بەردەوام ئەنجامدەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجمان بەرگریكردنە لە گەلی ئەمریكا لە ڕێگەی لەناوبردنی ئەو هەڕەشە دەستبەجێیانەی كە لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دروست دەبن، هەروەها دەست بەسەر حكومەتی ئێراندا دەگرن و دواتر دەیدەنەوە دەست خەڵكی ئێران.
ترەمپ بەڵێنی دا بە تێكشكاندنی موشەكەكانی ئێران، لەناوبردنی بەرنامە موشەكییەكەی، لەناوبردنی تەواوی كەشتیگەلە دەریاییەكەی، و دڵنیابونەوە لەوەی كە نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەشكرد، ئێران هەوڵی داوە بەرنامە ئەتۆمییەكەی سەرلەنوێ بنیاد بنێتەوە، جەختیشی كردەوە كە ئەو وڵاتە هەرگیز ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران خەریكی پەرەپێدانی موشەكی دورهاوێژە كە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئەمریكا و وڵاتانی دیكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group