هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێكرد
1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، شەپۆلی یەكەمی هێرشی بەرفراوانی موشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر "ناوچە داگیركراوەكان" لە ئیسرائیل دەستیپێكرد.
سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كاردانەوەی دەستدرێژیی دوژمنكارانە و تاوانكار لە دژی ئێران، یەكەم شەپۆلی بەرفراوانی هێرشی موشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر ناوچە داگیركراوەكان دەستیپێكرد.
لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، ئێران خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوە ئامادە دەكات و بڕیارە وەڵامەكە وێرانكەر بێت.