ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێكرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسرائیل كاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئیسرائیل هێرشی پێشوەختەی لە دژی ئێران دەستپێكردووە.
هاوكات لەگەڵ‌ لێدوانەكەی‌ كاتز، سوپای‌ ئیسرائیل ئاسمانی‌ وڵاتەكەی‌ داخست و باری‌ نائاسایی راگەیاند و هەموو قوتابخانەكانی‌ ئەو وڵاتە داخران.
ئەم هێرشە هاوكاتە لەگەڵ دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران.
لای خۆشیەوە، بەرپرسێكی ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، ئێران خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوە ئامادە دەكات، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی دەستپێكرد،ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیارە وەڵامەكە وێرانكەر بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group