عەلی سیستانی سەرەخۆشی لە گەلی ئێران كرد

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە عێراق لە پەیامێكدا لەبارەی كوژریانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و مسوڵمانان كرد.
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە عێراق ئەمڕۆ لە پەیامێكدا لەبارەی كوژرانی عەلی خامنەیی رایگەیاند، بە داخێكی قوڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی بەڕێزی ئێران و هەمو مسوڵمانان دەكەم بە بۆنەی شەهیدبونی ڕێبەری مەزنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، جەنابی ئایەتوڵڵا سەید خامنەیی (خوای گەورە لێی ڕازی بێت).
وتیشی، پێگەی بەرز و ڕۆڵی ناوازەی بەرێزیان لە ڕێبەرایەتیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چەندین ساڵە بۆ هەموان ڕونە، گومانی تێدا نییە كە دوژمنان مەبەستیان بوە، لە ڕێگەی شەهیدبونی ئەو و دەستپێكردنی دەستدرێژییەكی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئێران، زیانێكی بێئەندازە بەسەر ئەو وڵاتە ئازیزە بگەیەنن.
سیستانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت، چاوەڕوان دەكرێت گەلی گەورەی ئێران یەكگرتویی خۆیان بپارێزن، ڕیزەكانیان یەك بخەن و ڕێگە نەدەن دەستدرێژكاران بگەنە ئامانجە خراپەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group