نەوا-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی 24 كاتژمێری دیكە بەڕوی سەرجەم فڕۆكەكانی هاتو و رۆشتو و ترانزێتەوە درێژكراوەتەوە كە تاكاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 2/3ـەیە ئەمەش وەك رێكارێكی كاتی و خۆپارێزییە.
ئاماژەشیكردوە، ئەم رێكارانە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەكانی دۆخەكەو گرژییەكانی ناوچەكەیە.