هۆشداری دەدرێتە دانیشتوانی سەر زێی بچوك و بەنداوی دەربەندیخان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە ئاگادارینامەیەدا بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی رێژەی زۆری بارانبارین بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لە كەناراوەكان و چەمەكان دوربكەنەوە.
هۆشداریشیداوە كە دانیشتوانی گەرمیان و بەتایبەت ئەوانەی دەكەونە سەر روباری سیروانلە خواروی بەنداوی دەربەندیخانەوە تا دەگاتە بەنداوی حەمرین ئاوی روبارەكە زیادیكردوە خۆیان بپارێزن و كەرەستەو ماڵاتیان نەخەنە مەترسیەوە.
هەر لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاودا هاتوە  ئەو هۆشدارییە بۆ كەناراو و چەمەكانی سنوری زێی بچوك و تەقتەق و دەوروبەری و تەواوی ئەو چەمانەی كە كەوتونەتە خواروی بەنداوەكانەوە دەگرێتەوە  تا نەمانی شەپۆلەكە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group