كاریگەیی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین بەردەوام دەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

شارەزایانی كەشناسی پێشبینیانكردوە شەپۆلی بەهێزی بارانبارین تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە 23/3 ئەگەری چالاكبونی هەورە بروسكەی بەهێزو لێزمەبارانی دەبێت و لەهەندێك شوێنیشدا ئەگەری دروستبونی لافاو هەیە لەگەڵ بارینی تەرزە، دواتر كاریگەرییەكانی لاواز دەبن، بەڵام لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو باكوری ئیدارەی گەرمیان كەشوهەوا هەندێك جیاواز دەبێت و ئەگەر هەیە لەهەندێك شوێندا هەورە بروسكە چالاك ببێتەوەو تاوە باران ببارێت.
بەپێی راپۆرتی چەند شارەزایەكی كەشناسی كە رادیۆی نەوا چاودێریكردوە پێشبینیكراوە  كە بەگشتی لە زۆربەی كاتەكان كەش جێگیر دەبێت، بارانبارینیش مەرج نیە هەمو شوێنەكان بگرێتەوە و كورت خایان دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد 2 تا 4 پلە بەرزدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group