"هەركەسێك هێرش بكاتە سەر كوردو سیمبولەكانی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت"

2 کاتژمێر پێش ئێستا

سیپان حەمۆ جێگری وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاند، بەهۆی روداوی تاكەكەسییەوە گەلی كورد لە حەلەب و بەشێك لە شارۆچكەكانی توشی لێدان و سوكایەتیكردن بونەتەوە، هەركەسێك سوكایەتی بە ئاڵای سوریا بكات یان هێرش بكاتە سەر كوردو سیمبولەكانیان لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
جێگری وەزیری بەرگری سوریا لەسەر روداوەكانی عەفرین كە هێرشكرایە سەر ژمارەیەك هاوڵاتی كورد بڵاویكردوەتەوە، هەندێك هەن چاوەڕوانی روداوی تاكەكەسی لەم جۆرەن بۆئەوەی ناتەبایی لەنێوان پێكهاتەكانی گەلی سوریادا بچێنن، بۆیە داوا لە نیشتمانپەروەران دەكەن ئارام بگرن و پابەندبن بەڕۆحی نەتەوەییەوەو رانەكێشرێنە ناو ململانێوە، چونكە ئەوانەی ئاڵای سوریایان لەشاری كۆبانێ داگرت و ئەوانەی سوكایەتیان بە گەلی كوردو سیمبولەكانیان كرد، هەمان بیركردنەوەیان هەیە كە ئامانج لێی دوبەرەكی و ناتەباییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group