ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر: قەرزاری هاوڵاتیانین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەستیانكردوە بە دانانی خشتەیەك بۆ كاركردنی مۆلیدەكانی سنوری ناو شارو قەزاو ناحیەكانی پارێزگاكە.
سەبارەت بە وەرگرتنی بڕێك پارەی پێشوەختە لە هاوڵاتیان بۆ پێدانی كارەبا، خۆران خۆرانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەولێر رایگەیاندوە، دوای چاكبونەوەی كارەبای نیشتمانی خاوەن مۆلیدەكان بەگشتی قەرزاری هاوڵاتیان بونەتەوە، بەڵام خاوەن مۆلیدەكان هەمیشە هاوكاری وەزارەتی كارەباو هاوڵاتیینی شارەكەی خۆیان بون لە هەر كاتێكیشدا كارەبای نیشتمانی ببڕێت ئامادەن ئەو قەرزەی لایانە بیگەڕێننەوە بە پێدانی كارەباو لە هەر كاتێك بێت مۆلیدەكان كار دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group