نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت، هەندێك كات لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت، جگە لەوەی بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكور و باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت.
، لەبارەی كەشوهەوای رۆژی شەممە 28-3 بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم باسی لەوەشكردوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت، لە ناوچەكانی باكورو باكوری رۆژهەڵات پێشبینی دەكرێت رێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەكانی تر.