نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پێگەیشتوە پرسەو سەرەخۆشیی لێكردون و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕیوەو پشتیوانی ئەمریكاشی بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتكردوەتەوە.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم راشیگەیاندوە، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەربڕیوەو لە تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكاندا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابوریەكانیان تاوتوێكردوە.