بڕیارێك بۆ خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی باڵا لە ئێران دەركرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبڕیاری ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، ماوەی مانەوەی خوێندكاران و قوتابیانی هەرێم كە لە زانكۆكانی ئێران دەخوێنن بۆ (2026/4/15) درێژكرایەوە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەكەو لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندكارانەی هەرێمی كوردستان كە لە زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، وەزیری خوێندنی باڵا بریاریداوە بە درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان لە (2026/3/28) تاكو (2026/4/15)، هەروەها لە دوای ئەم بەروارە وەزارەت جارێكی تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكات و بڕیار و رێنمایی گونجاو دەردەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی مانەوەیان بۆ هەژمار دەكرێت و دواتر كێشەی یەكسانكردنی بڕوانامەیان نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group