لەماوەی 35 ساڵدا تەنها پێنج ساڵ بارانی زۆر باریوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەزیر ئەسعەد بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی رایگەیاندوە، بارانی ئەمساڵ یەكێكە لە باشترین وەرزی بارانبارینەكان و پێشبینی دەكرێت بەهۆی زۆریی رێژەی بەفرو بارانەوە ئاستی ئاوی ژێرزەوی بە رێژەیەكی بەرچاو زیاد بكات و كانیاوەكان بتەقنەوە.
بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی هەولێر لە لێدوانێكدا راشیگەیاندوە، ئەمساڵ رێژەیەكی زۆری بەفرو باران باریوەو ئاستی پێوانەیی تێپەڕاندوە، پێشبینی دەكەن كاریگەرییەكی زۆری لەسەر ئاوی ژێرزەوی هەبێت و ئاستەكەی بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیاد بكات، بارانی ئەمساڵ نایابە پێشبینیش دەكەن لە مانگی داهاتوشدا بڕێكی تری باران ببارێت.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی وتوشیەتی، لە ماوەی 35 ساڵی رابردودا تەنها پێنج ساڵ بارانی زۆر باریوە بەپێچەوانەوە زۆربەی ساڵانی دیكە كەمبارانی یان وشكەساڵی بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group