وتەبێژی وەزارتی كارەبا: دۆخی كارەبا ئاسایی بوەتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، دوای ئەوەی بەهۆی ئەو دۆخەی دروست بو كارەبا كەمیكرد، ئێستا جارێكی دیكە بەرهەم زیادیكردوەو زۆرینەی ئەوانەی پڕۆژەی روناكین كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ گەڕاوەتەوە.
ئومێد ئەحمەد راشیگەیاندوە، دوای ئەوەی گرفت لە كارەبای دهۆك و هەولێر دروستبو و بەهۆی ناجێگیری دۆخی كەشوهەوا كارەبا كوژایەوە كێشەكە چارەسەر بو و دۆخی كارەبا ئاسایی بوەتەوە، بۆیە ئێستا 65%ی خەڵك كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ گەڕاوەتەوە ئەوانەشی ماون نزیكەی 23 كاتژمێر كارەبایان هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا باسیلەوەشكردوە، پێشتر بەرهەمی كارەبا 4 هەزارو 500 مێگاوات بو بەهۆی ئەم دۆخەی دروستبو كەمیكرد، ئێستا جارێكی دیكە بەرهەم زیاد بوەتەوەو گەیشتوەتە 3 هەزارو 500 مێگاوات و بەردەوام كاری تێدا دەكرێت تاوەكو دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group